پاڵەوانەتیی تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتییەکانی یونیڤێرسیادی ئیتالیا
تهمووز 14, 2019 13:38 Asia/Tehran
تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران بە چوار سەرکەوتن، بە سەربەرزییەوە لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی یونیڤێرسیادی ٢٠١٩ی ئیتالیا ڕاوەستا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران ڕۆژی شەممە و لە درێژەی سییەمین خولی یارییەکانی خوێندکارانی جیهان (یونیڤێرساد) لە ناپلی ئیتالیا بە ئەنجامی ٣٣ بە ٦ لە میسری بردەوە و بوو بە پاڵەوانی ئەو ڕکابەرایەتییانە.
پیاوانی تێکواندۆکاری ئێران پێش دیداری فیناڵ، لە تیمەکانی ئوکرایین، چین و مالیزیشیان بردبوویەوە.
تیمەکانی میسر و تایوان لەو ڕکابەرایەتییانەدا بوون بە دووەم و سێهەم.
تیمی تێکواندۆی پیاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی تاکەکەسیش توانیان بە دەس خستنی چوار میداڵیای زێڕ ببوو تا کارنامەیەکی درەوشاوەیان هەبێ و بە باشترین تیمی کاروانی وەرزشیی خوێندکارانی ئێران ناوبانگ دەرکات.