ئه‌یلوول 04, 2019 10:26 Asia/Tehran
  • کۆڕەجێژنی ھەنجیر لە ھەورامانی پارێزگای کرماشان

کۆڕەجێژنی شوکرانەبژێریی ھەنجیرو توو لە ئاوایی «گڵاڵ»ی سەربە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان

کۆڕەجێژنی شوکرانەبژێریی ھەنجیرو توو بە ئامادە بوون و بەشداریی خەڵک و گەشتیاران لە گوندی  «گڵاڵ»ی سەربە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو.

کۆڕەجێژنی شوکرانەبژێریی ھەنجیر لە ئاوایی «گڵاڵ»ی سەربە شاری پاوە

گوندی «گڵاڵ» سەربا شاری پاوە بە حەشیمەتێکی ٨٠٠ کەسیەوە لە شەش کیلومەتریی شاری پاوەدا ھەڵکەوتووە.

گوندی گڵاڵ خاوەنی باخی جۆربەجۆری وەک ، ھەنجیر، توو، گوێزو ھەرمێیە کە لە نێو ئەمانەدا ناوی ھەنجیری گڵاڵ لە سەر زاری خەڵکی ناوچەکەیە. لە ساڵێکدا پتر لە بیست تەن ھەنجیر لە حەوت چەشن لەم ئاواییەدا بەرھەم دێت.

 

کۆڕەجێژنی شوکرانەبژێریی ھەنجیر لە ئاوایی «گڵاڵ»ی سەربە شاری پاوە

بەرپاکرانی کۆڕەجێژنی شوکرانەبژێریی ھەنجیرو توو ھەنگاوێکی گرینگە لە ئاراستەی ناساندنی بارستاییەکانی ئەم ناوچەیە لە بواری کشت و کاڵ بە تایبەت لە بواری گەشەی باخداری دا.

زیاترین باخە ھەنجیری پارێزگای کرماشان لە شارستانی داڵاھۆدا ھەڵکەوتووە. شارستانی داڵاھۆ بە ھەبوونی بارستایی بەرفراوان لە بواری بەرھەمھێنان و بەبەستەکردنی ھەنجیر، سێوی گاوارە، زەیتونی ڕێژاو و ترێ ڕۆڵێکی گرینگی لە ئابووریی شارستان و پارێزگاکەدا ھەیە.

ھەنجیری ناوچەی ھەورامان بە تایبەت ویشک کراوەکەی لایەنگری لە نێوخۆو دەرەوەی وڵات زۆرە. ھەنجیری ئەم ناوچەیە تایبەتییەو ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی فەرانساوە بە ڕادەیەکی زۆری لێ کڕدراو لە ئەمساڵیش دا ھەر بە ھەمان شێوە زۆری لێ پێش فرۆش کراوە.

ھەنجیری ناوچەی ھەورامان

پێشکەش کرانی موسیقا و نەریت و ئاھەنگی ناوچەیی، دامەزراندنی ژوورگەلی پیشەی دەستیی ھونەرمەندانی پیشەوەری شارستانی داڵاھۆو نومایشی کۆمەڵێک لە بەرھەمە دەستییەکانی پاوەو ئەرخەوان چنین و کڵاش و گەڕان بەنێو سروشت دا لەو بەرنامە لاوەکیانەی کۆڕەجێژنەکەن کە لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی میوانانی بەشداردا بەرەوڕوو بووەتەوە.

لە پەراوێزی ئەم کۆڕەجێژنەدا میوەکانی بەرھەمی ھەورامان بە تایبەت ھەنجیرو جل و بەرگی کوردیش پیشان درا.

 

سەرپەیڤ