سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی ھەولێری بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەولێر ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستوری عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئایمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه پێشوازیى له جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق کرد‌و له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کیشهکانى نێوانیان تاوتوێ کرا.
نێچیرڤان بارزانی لە میانەی دیدارەکەدا رایگەیاند، هەولێر ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستور.
ئەمەو «پلاسخارت» نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان لە عێراق پشتگریى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانى بۆ به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ردولا دوپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاندوە، هەولێر و بەغدا هان ده‌ده‌ن ھەتا له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریی کێشەکان، به‌رده‌وام بن.