ته‌مووز 11, 2020 13:31 Asia/Tehran
  • بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە مەراسیمی پێشوازی فەرمیی لە تەرمی رێبەری تەریقەتی قادری بەشدار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی  دوێنێ هەینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی پێشوازیی فەرمیی لە تەرمی  شێخ محەمەد کەسنەزانی رێبەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری لە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

شوشتەری لەم مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی، حزبی و ئایینیەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، کوڕی شێخ محەمەد کەسنەزانی و رێبەری نوێی تەریقەتی قادری،  پرسە و سەرخۆشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە شێخ نەهرۆ.

لە گەڵ شووشتەریدا  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشدار بوون.