تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 18:41 Asia/Tehran
  • ئیدانە کرانی ھەنگاوەکانی یەک لایەنەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان

بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە بەیاننامەی کۆتایی خۆی دا ھەنگاوەکانی ستەمکارانەو یەک لایەنەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی ھێندێک لە وڵاتانی ئەندامیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە بیلگرادی سیربستان کە سووریاش تیای دا بەشدار بوو، داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کراوە کە واز لە ھەنگاوی یەک لایەنەو سیاسەتی بایکۆت کردن بھێنن چونکو دەبێتە ھۆی زەبر وەشاندن لە گەلانی ڕوو لە گەشە.

جێگای ئاماژەیە تاقمی بێ لایەنەکان نزیکەی  لە سەدا ٥٥ی حەشیمەتی جیھان پێک دێنن و ڕۆڵێکی کارایان لە ئابووریی جیھاندا ھەیە.

ئەم ڕێکخراوەی کە دوای شەڕی جیھانیی دووھەم و داڕشتی دو جەمسەریی دوای شەڕ پێکھاتووە ڕۆڵێکی گرینگ لە پەرە پێ دانی پەیوەندییە سیاسییەمکان، ئابووری و ڕۆشنبیری و زانستیی وڵاتان دادەگێڕێت.

پەرە پێ دانی ئاشتی و ھاوکارییە نێونەتەوەییەکان لەو بەرنامانەی ئەم بزوتنەوەیە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ