هەناردەی فەڕشی ئێران بۆ ئوروپا و ئەفریقا لە رێگەی لوبنانەوە
وەزیری پێشەسازیی لوبنان گوتی : وڵاتەکەی دەتوانێ دەروازەی هەناردەی بەرهەمە ئێرانیەکان بێت لەوان فەڕشی دەسچن بۆ ئوروپا و ئەفریقا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، حسێن حاجی حەسەن وەزیری پیشەسازی لوبنان لە کاتی سەردانی کردنی 25 مین دەورەی پیشانگەی فەڕشی دەستچنی ئێران لە تاران گوتی : مافورەی ئێرانی نمونەی دیاری تێڕوانینی ئیرانیان بۆ جیهان و ژیانە و ئەم جۆرە تێڕوانینە بۆژیان لە مافورەی ئێرانیدا شەپۆلان ئەدا .
حسێن حاجی حەسەن جەختی کردەوە : فەڕشی ئێرانی تژیە لە مرۆڤ دۆستی و مێهری جیهانیی .
ئەو وەزیرە لوبنانیە هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە گەلی لوبنان فەڕشی ئێرانی دەناسێ و حەزی پێدەکان گوتی : بە گەشەی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دوو وڵات و بەلەبەرچاوگرتنی نەمانی بایکۆتەکانی سەر ئێران و باشبوون وگۆڕانی ژیان لە لوبنان ، ئێستا زیلتر لە هەر کاتێکی دیکە بارودۆخ بۆ گەشەی پەیوەندیی تاران و بەیرووت رەخساوە .