دیداری ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆممان
تشرینی دووه‌م 12, 2015 15:01 Asia/Tehran
جێگری وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کار‌و باری عه‌ره‌بی وئافریقایی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆممان له باره‌ی بابه‌ت و مه‌سه‌له گرینگه‌کانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی پێکه‌وه وتوویژیان کرد .
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ " حسێن ئه‌میرعه‌بدۆڵڵاهیان " ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه له کاروباری عه‌ره‌بی و ئافریقایی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له دیداری "یوسف بن عه‌له‌وی"،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆممان له مه‌سقه‌ت، سه‌باره‌ت به گۆرانکارییه‌کانی ناوچه، ڕێکارێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی سیاسی قه‌یرانی سووریا‌و ئه‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی پیشووی ڤیه‌نا بیر‌و ڕایان گۆڕییەوه .ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان و "یوسف بن عه‌له‌وی" هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌وڵه‌کان له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ڤیەنای 2 پێکه‌وه راوێژیان کردووه .
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ له به‌یروت گه‌ییشته مه‌سقه‌تی پیته‌ختی سۆڵتان نشینی عۆممان. جیگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌ییشته به‌یروت و له‌گه‌ڵ ژمارێک له که‌سایه‌تییه گرینگه‌کانی لوبنانی له‌وان "نه‌بی بێری" ، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنان دیدار و وتووێژی کرد . ئه‌میر عه‌بدۆڵلاهیان هه‌روه‌ها له بالوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌یروت له‌گه‌ڵ خاتوو " سکرید کاگ" ، نوێنه‌ری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له لوبنان دا دیدار و وتووێژی کرد .
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێش له سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ لوبنان له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ "میخائیل بۆگدانۆف" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و نوینه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له کار‌و باری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دیدار و وتووێژی کردووه .