تشرینی دووه‌م 05, 2016 09:00 Asia/Tehran

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕێ و ڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر، ڕۆژی خوێندکار و داگیرکرانی لانکی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران هاتووە؛ گەلی ئێران، بە هۆی ئەوە ماک و شوناسی ڕاستینەی ئیستیکباری بۆ دەرکەوتوە و جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی ئەمریکا بەچاوی خۆی دەبینێ، ئێستاش هەر ئەم زلهێزە بە دوژمنی ژمارە یەکی مرۆڤایەتی دەزانێ.

ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەرهاوکات لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بە بەشداریی خەڵک، خوێندکاران و ژمارێک لە بەرپرسان بەرێوەچوو.

رێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر لە سەرانسەری ئێران

١٣ی خەزەڵوەر بەرامبەر بە سێهەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی ئیستیکباری جییانی لە ئێراندایە. سی و هەفت ساڵ لەمەوبەر لە ئاوا ڕۆژێکدا خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پیلانگێڕییە بێ بڕانەوەکانی ئەمریکا دژ بە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان گرت بە سەر  سیخوڕگه ی (باڵوێزخانە)ی ئەمریکا لە تاران دا.

گرتنیی هێلانەی شۆڤاری ئەمریکا لە تاران لە نۆڤەمبەریی ١٩٧٩

 

گرتنیی هێلانەی شۆڤاری ئەمریکا لە تاران لە نۆڤەمبەریی ١٩٧٩
گرتنیی هێلانەی شۆڤاری ئەمریکا لە تاران لە نۆڤەمبەریی ١٩٧٩

 

ڕێ و ڕەسمی ڕێپیوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە تاران لە بەردەم باڵوێزخانەی پێشووی ئەمریکا لە تاران (لانکی سیخوڕی) و هاوکات لە ٨٥٠ شاری ئێران بەڕێوە چوو دەیان هەواڵنێر، وێنەهەڵگر و وێنەگری سەر بە مێدیاکانی ناوخۆ و دەرەوە خەریکی ڕووماڵ کردنی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێ و ڕەسمەن.

بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر بە هەڵدانی درووشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"، "نەمان بۆ ئیسراییل" و "نەمان بۆ ئالی سەعوودی خەیانەتکار" ئەوپەڕی تووڕەیی و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە هەرچەشنە زوڵم و زۆرێک ڕاگەیاند.

رێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر لە سەرانسەری ئێران

هەرەها لە سەر پارچه نووسگەلێک کە خوێندکارانی خوێندنگە و زانکۆکانی ئێران لە شارە جۆربەجۆرەکاندا بە دەستیانەوەیە، جەخت کراوە لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی خەباتی دژ بە زاڵم و زۆرداران و هەروەها داکۆکی لە زوڵملێکراوان و بندەستانی جیهان.

رێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر لە سەرانسەری ئێران

 

 ئەم ڕیپێوانە نیشانیی دا خەڵکیی ئێران هەروا وەک ٣٧ ساڵ لەمەو بەر ئاگادارن لە پیلانەکانیی ئەمریکا دژی ئێران و متمانەیان نییە بەو وڵاتە پاوانخوازە .

بە واتای حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ، رێبەریی مەزنی شۆرشیی ئیسلامی گرتنی هیلانەی شۆڤاری لە ١٣ خەزەڵوەر لە کاردانەوە ی سروشتیی بە پیلان و دوژمنایەتیی گەورە دەستەڵاتێکیی زێدە خواز بوو کە ساڵانی زۆر ئێرانی بە هی خۆی دەزانیی و سەرچاوەکان و سەروەت وسامانیی ئێرانیی بە تاڵان دەبرد ، بەڵام هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی شۆرشیی ئیسلامی ، ئەم وڵاتە لە چنگ ئەو هاتە دەر و ڕزگار بوو .

بە واتایەکی تر دەتوانین بلێن داگیر کرانیی هێلانەی شۆڤاریی ئەمریکا لە تاران ، کۆتایی پاوانخوازییەکانیی ئەم وڵاتە بوو لە ئێران دا و نیشانی دا کە وڵاتێکی بە دەستەڵاتیی وەک ئەمریکا بەرامبەر ئیرادەی شۆرشگێرانەی خەڵکی ئێران ، مەحکوومە بەتێکشکان.

رێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر لە سەرانسەری ئێران

 

 

سەرپەیڤ