شوبات 23, 2017 08:16 Asia/Tehran
  • هەناردەکرانی بڕی ٥٠٠ ملوێن دۆلار پیشەی فەڕشی ئێران

یاریدەری وەزیری پیشەسازی کانگاو بازرگانی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا بڕی ٥٠٠ ملوێن دۆلار فەڕشی دەستچنی خۆی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردوە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حوسێن ئەیوبی دوێشەو لە چوارەمین کۆبوونەوەی نیشتمانی هەناردەکانی فەڕشی بەماشێن چنراوی ئێران لە شاری کاشان(ناوەندی ئێران) وتی: لە دە مانگی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامیی ئێران٢٧٦ملوێن دۆلار هەناردەی فەرشی بەماشێن چنراو و مۆکێت و نزیک بە٢٢٤ملوێن دۆلار هەناردەی فەڕشی دەسچنی هەبووە.

یاریدەری وەزیری پیشەسازی، کانگاو تیجارەتی ئێران هەروەها وتی: شاری کاشان لە پارێزگای ئیسفەهان، پلەی یەکەمی بەرهەم هێنانی فەڕشی ئێرانی هەیە بە بەرهەم هێنانی ساڵانە٧٠ملوێن میتری چوارگۆش .

حوسێن ئەیوبی وتیشی: بەشی زۆری فەڕشی بەماشێن چنراوی ئێران بۆ چوار وڵاتی ئەفغانستان، ئێراق، تورکەمەنستان و پاکستان هەناردەکراوە.

چوارەمین کۆبوونەوەی نیشتمانی هەناردەی فەڕشی بەماشێن چنراوی ئێران دوێنێ چوارشەممە بەئامادەبوونی ژمارێک لە خاوەن پیشەکانی ئەو بوارە لەسەرانسەری ئێران لە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی کاشان بەڕێوە چوو.