May 07, 2017 16:13 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران : بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەبێتە هۆی  هێزمەندی ئێران لە بەر چاو  دوژمنانه وه

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی ، هۆی پارێزراویەتی ، پارێزەری بەرژەوەندی نەتەوەی ئێران و هۆی هێزمەندی نیزامی ئیسلامی لە بەرچاو دوژمنان زانی .

 حەزرەتی  ئایەتۆڵڵا خامنەیی   ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ێئران ڕۆژی  یەکشەممە  لە دیداری  هەزاران کەس  لە مامۆستایانی  قۆتابخانەکانی ئێران ،  هەڵبژاردنەکانی  بە پرسێکی  گرینگ  و هەڵقوڵاو لە ئەندێشە و بیری خەڵک  سالاریی ئایینی  لە نیزامی کۆماری ئیسلامیان  زانی  و جەختیان کرد  بەشداری هەموو خەڵک  بە  پهسه ند و سلێقەی جۆراوجۆری  سیاسی لە هەڵبژاردنەکانی 19 مای 2017  ، گەرەنتیدەری  پاراستنی  هێزمەندی  و سەربەرزی و پارێزرائیەتی  ئێرانە  و بە وەها بەشداریەک  دوژمن هەرگیز ناتوانێ کارێک لە هەمبەر  نەتەوەی ئێران ئەنجام بدات . حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  وەبیریشی  هێنایەوە  لە نیزامی کۆماری  ئیسلامی   ئێراندا  ئاوا نیە کە "کۆماری "  لکێندرابێتە  ئیسلامەوە  و ئەگەر هەڵبژاردنەکان  نەبوایە  ئەمڕۆکە  شۆێنەوارێک لە کۆماری  ئیسلامی ئێران  نەمابوو .   بەڕێزیان  فەرموویان تەنیا  لەمپەر لە هەمبەر ڕۆژمنایەتی  دوژمنەکان ،  ئامادە بوونی خەڵک   لە گۆڕەپان دایە  چۆنکوو   هێزمەندی و سەربەرزی وڵاتێکی  80 ملوێن کەسی  بە هێزی مرۆیی هێزمەند و بلیمەت و خاوەنی ملوێنان  لاو ،  ترسی خستووەتە   دڵی دۆژمنەوە .  ڕێبەری  مەزنی  ئیسنقلابی  ئیسلامی  ئێران  فەرمووشیان  پرسی  سەرەکی و گرینگ  لە هەڵبژاردنەکاندا  بەشداری هەموو خەڵک  لە پای  سندۆقەکانی دەنگدانە  تا نیشان  بدەن   کە  ئامادە  بەرگری لە ئیسلام  و نیزامن  و  پارێزراویەتی  ئێران دەپارێزن . حەزرەتی  ئایەتۆڵڵا خامنەیی  هەروەها  پەروەردە و فێرکاری بە ژێرخانی  سەرەکی  زانست و  لێکۆڵینەوە  لە ئێران دا زانی  و وتیان  ئەگەر   ڕاهێنان و پەروەردە  بە پێی  بەرنامە و سیاسەتەکانی  دروست  بڕواتە پێشەوە  ئێران   لە ڕوانگەی  زانست و لێکۆڵینەوە  بێ نیاز دەبێت .

سەرپەیڤ