May 09, 2017 19:43 Asia/Tehran
  • عەلەوی: بەربژارانی هەڵبژاردن یەکپارچەیی نەتەوەیی بپارێزن

وەزیری ئیتلاعات داوای لە بەربژارانی هەڵبژاردن کرد بەچەشنێک نەجووڵێنەوە کە ئاسایشی نەتەوەیی و ئاکار و ئەخلاق زەبری وێ بکەوێت بەڵکوو دەبێ یەکێتیی و یەکپارچەیی نەتەوەیی بپارێزرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی سێ شەممەی ئیرنا  حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین  سەید مەحموودی عەلەوی وێڕای پێداگری لەسەر وشیاری هەمیشەیی فەڕمانبەرانی وەزاڕەتی ئیتلاعات گوتی  : سەربازانی بێ ناونیشانی  ئێمام زەمان  دوژمن هەمیشە پێ و شوێن دەگرن و ئەمڕۆ لە بارودۆخێک داین  کە وەزارەتی ئیتلاعات بەتەواوی  جم و جۆڵی دوژمن کۆنترۆڵ دەکات و بچووکترین هەوڵی دوژمن  کۆنترۆڵ و ڕەسەد دەکات .

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : ساڵی 95 زۆرتر لە سی تاقمی تیرۆریستی کە بەنیاز بوون ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدەن ناسێنران و زەبریان دیت ، لە ساڵانی 93 و 94 ، 45 تاقمی تیرۆریستی ناسران و تێک شکێندران و  سەدوهەشت بۆمبی مغناتیسی، پازدە پشتوێنی تەقینەوەیی و دە بۆمبی لێوارجادەیی دۆزرانەوە و دەستیان بەسەر داگیرا. هەروەها تاقمێکی ئاژاوەگێڕ لە پارێزگەی ئەلبورز ناسێندرا و تێک شکێندرا  کە بەنیاز بوون لە کاتی هەڵبژاردن  ڕەوشی نێو کۆمەڵگە  بخەوشێنن.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە یەکێک لە هۆکارانی دامەزرانی ئاسایش  ئامادەبوونی خەڵک لە گۆڕەپاند ایە و دەسەڵاتی وڵاتێک  زۆرتر لە هەمووشتێک پێویستی بە داکۆکی خەڵک لە ڕەوشی سیاسی ئەو وڵاتە دا هەیە ، وتیشی : ئامادەبوونی خەڵک لە هەڵبژاردن ، هێمای  پاوەجێیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و هەرچی ئەم ئامادەبوونی بەشکۆتر و پتەوتر بێت، کارتێکەریش دەبێت .

سەرپەیڤ