فرەتر لە پەنجاوشەش ملوێن ئێرانی دەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی نۆزدەی مای بەشداری بکەن
سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند : پەنجاو شەش ملوێن وچوارسەدو دەهەزارو دوسەدوسی وچوار ئێرانی دەتوانن لە هەڵبژادنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی وپێنجەمین خولی شوراکانی ئیسلامی شاروگوند بەشداری بکەن.
عەلی ئەسغەرئەحمەدی سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند : لە پەنجاو شەس ملوین وچوارسەدودە هەزارودووسەدو سی وچوارئێڕانی ، یەک ،لوین وسێسەدو پەنجا هەزارودوسەدو نەوەدو چوارکەس بۆیەکەمجار دەنگ ئەدەن ولەهەڵبژاردنەکان بەشداری دەکەن.
سەرۆکی ئەرکانی هەلبژاردنەکانی ئێران جەختی کرد: ئێرانیانی هەندەران ئەگەر ناسنامەیان نەبێت، یاسا ئیزنیان پێ دەدات بە پاساپۆرت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی بەشداری بکەن.
هەوالێکی تر لە هەڵبژاردنەکان ئەمەیەکە ئەمیر شوجاعان، سەرۆکی لێژنەی تەکنۆڵۆژیای زانیاری ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتی: هەڵبژاردنەکانی شوراکانی ئیسلامی شارلە سەدو چل ویەک شاری ئێران بەشێوەی تەوا وئەلکترونیکی بەڕێوە دەچێت.
شوجاعان وتی: یەک هەزارو چل ویەک کەس لە بەربژارانی هەڵبژاردنەکانی شوراکانی ئیسلامی بە شێوەی ئەلکترونیکی هەڵدەبژێردرێن. هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خۆلی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی شوراکانی ئیسلامی شارو گوند نۆزدەی مای دووهەزارو هەفدە لە سەرانسەری ئێڕان بەڕێوە دەچێت.