بەیان نامەی کشانەوەی جەهانگیری بە قازانجی ڕۆحانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران
ئیسحاق جەهانگیری بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردەنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیان نامەیەکدا کشانەوەی خۆی لە درێژەی پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی بە قازانجی حەسەنی ڕۆحانی دیکە بەربژاری ئەم هەڵبژاردنانە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: ئێران لە سەروبەندی دوو هەڵبژاردنی گرینگایەتی سەرۆک کۆماری وشوراکانی ئیسلامی شارو گونددایە.
سەرنج دان بەمەسەلەکانی نیشتمانی ودەرفەتەکان وکێشەکانی جیهانی ، تێ گەیشتن لەگرینگایەتی وهەستیارەتی تایبەتی ئەم هەڵبژاردنانە وپێویستی بەشداری وچالاکی تێیدا پێویست دەکات.
بە ڕاگەیاندنی کشانەوە لە بەربژارەتی ، گشت توانایی خۆم بۆ خزمەت کردن وپشتیوانی لە حەسەن ڕۆحانی وپێشکەوتنی داهاتووی ناوبراو تەرخان دەکەم.
جەهانگیری لە لاینگرانی خۆی داوای کرد بە بەشداری کردن وئامادەبوونی کاریگەر لە هەڵبژاردنەکان بێنە یارمەتی سەرۆک کۆمارودەوڵەت کە دەێهەوێ کاری گەورەو بە هێز وتوانایی زۆرتر بەرەو پێش ببات.
دوێنێ دوشەمەیش محەممەد باقر قاڵیباف بەربژاری دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە بەیان نامەیەکدا لە هەموو پشتیوانانی خۆی داوای کرد کە هەموو بارستاوپشتیوانی خۆیان بۆ سەرکەوتنی ئیبراهیمی ڕەئیسی دیکە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران دەکار بهێنن.
دوازدەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ڕۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.