حوزه‌یران 14, 2017 16:39 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماتەمین و شینگێڕیی ئیمام عەلی (ع) بەبەشداریی  ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی

لە ساڵوەگەڕی بریندارکرانی حەزرەتی عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان ڕێو ڕەسمی ماتەمین و شینگێری بەئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی و چین و تویژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لە حۆسینیەی ئیمام خۆمەینی (رە) بەڕێوە چوو .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنیی ئاسەوارەکانی حەزرەتی ئایەتۆڵاخامنەیی، لەم ڕێوڕەسمە کە دوای خۆیندنەوەی نوێژی نێوەڕۆی چوار شەممە بەڕێوە چوو ، مەداح خەریکی زکری مۆسیبەت و مەرسیە خۆینی لە تازیە داری حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) بوو . کازیوەی نۆزدەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ی ساڵی ٤٠ مانگی،" ئیبنی مۆلجەم مۆرادی" لە گرووپی خەواریج، لە حالێک دا کە حیزرەتی ئیمام عەلی (ع) ،ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان خەریکی خۆێندنەوەی نوێژی بەیانان بوون، شمسێری ژاراوی خۆی دایە لە فەرقی مۆبارەکی . ئیمامی یەکەمی سیعەکانی جیهان دوای زەربەت وێکەوتن،لەماڵ دا خەویندران و دوو ڕۆژ دواتر لە بیست و یەکەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان شەهید بوون .