دزەکردنی هێزی زایۆنی بۆ ناوچەکانی دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا
ئهیلوول 30, 2025 18:01 Asia/Tehran
میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دزەیان کردۆتە ناو دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا و شارۆچکەی کووایە، کە لە دەڤەری ڕۆژاوایی دەرعا هەڵکەوتووە و لەم ناوچەیەدا بنکەی ڕاگرتن و پشکنینی سەربازییان داناوە.
میدیاکانی سوریا لەوانە سەدا ئەلبەلەد، بە ئاماژە بە دزەکردنی هێزەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر دەنێو شارۆچکەی کووایە لە دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا، جەختیان کردووەتەوە کە زایۆنییەکان لەم ناوچانەدا بە دانانی بنکەی ڕاگرتن و پشکنین، کێشە و گرفتی زۆریان بۆ خەڵکی سوریا لەم ناوچەیە ساز کردووە. خەڵکی سوریا ماوەیەکە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە ڕەخنە و گازندە لە بێدەنگەکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی بەرامبەر بە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا و داگیرکرانی خاکی وڵاتەکان لەلایەن ئەم هێزە داگیرکەرانەوە.