خۆشرو: موسوڵمانانی میانمار بوونەتە قوربانی توندڕەوییەکان
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی فەرهەنگی ئاشتی ، بەدیهاتوو لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە ، وتی : ئەم پرسە دەبێ ناوەند ومەرکەزی چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە بێت .
غومڵامعەلی خۆشرۆ ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر پرسی فەرهەنگی ئاشتی ، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئەم ڕێکخراوەیە بە مەبەستی ڕزگار کردنی مرۆڤایەتی لەشەڕ و ئاڵۆزی دامەزراوە، بەرپرسایەتی ئەم ڕێکخراوەیەی بەرامبەر بە توندڕەوی و بردنەسەری ئاستی فەرهەنگی ئاشتی ، گرینگ و کاریگەر وەسف کرد .
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی کە سانێک کە لە جیاتی دیپلۆماسی و وتووێژ بە زمانی هەڕەشەو گوڕەشە قسە دەکەن وفەرهەنگی پاوانخوازی و توندڕەوی بەهێز دەکەن ، بە کردار و کردەوەی خۆیان بناغەی فەرهەنگ و کولتوری ئاشتی و دان بە خۆداگرن دەڕووخێن.
خۆشرۆ یەک لایەنەخوازی و پاوانخوازی لە پێوەندی نێونەتەوەیی بە هۆی بێ سەقامی ، ئاڵۆزی و پەرەی تیرۆریزم و توندڕەوی زانی و ویشی : دەبێ لە نمونەگەلی سەرکەوتووی دیپلۆماسی وەک بەرجام، کەڵک وەرگرین و ئەوان لە هاوکارییەکانی نێونەتەوەیی بکرێنە سەرچەشن و هێما.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بووەتە پیشانگەی چەکی پێشکەوتووی کارەساتبارە وتی : ئەم چەکانە هەرکامەیان زەبڕێک دەدەن لە ئاشتی لە ناوچە دا .
غوڵامعەلی خۆشرو وتیشی کاتێک کە بنکەکانی تیرۆر و هاوپەیمانیگەلی درۆ دەست دەدەنە ڕووخاندن و بوردومانی ناوەندەکانی ئایینی ، قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان و هەروەها کوشتنی خەڵکی کۆچە و کۆڵان و بازاڕ، بە کردەوە دەبنە هۆی لە ناوچوونی فەرهەنگی ئاشتی.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها وێڕای ئیدانە کردنی تاوانکارییەکانی سوپا و بوداییەکانی میانمار بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا وتی : موسوڵمانانی روهینگیا بوونەتە قوربانی توندڕەوی .
خۆشرۆ بە ئاماژەدان بە داهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕادەست کردنی بڕیارنامەی " جیهان بە دژی توندوتیژی و توندڕەوی " لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، داوای لە هەموو وڵاتانی ئاشتی خواز کرد لە ڕێگەی هاتنە دی ئاشتی هاوکاری کاریگەر بکەن .