رێپێوانی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزارکردنی قە ڵاچۆی موسولمانان لە میانمار
نوێژخۆینان لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران ، دوای خۆیندنیی نوێژی هەینی بە بەشداری لە ڕێپێوانێک وێرای شەرمەزار کردنیی تاوانکاریی و کوشتاری موسولمانان لە میانمار، هاواری پشتگریی خۆیان لە وان بەرز کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، بەشدار بووانیی ئەم ڕێپێوانە لەبەیاننامەیەک ، بێ دەنگیی کۆر ونێوەندیی نێو دەوڵەتی و وڵاتانێک کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن بەرامبەر کوشتاری موسولمانەکان لە میانماریان شەرمەزار کرد .
ڕێپێوانان لەم بەیاننامەیە ، خوازیاریی کردەوەی مسۆگەری سەرانی وڵاتانی ئیسلامیی و زانایانی جیهانی ئیسلام لەمەڕ پێشگرتی لە کوشتاری موسولمانانی بێ دیفاعی میانمار بوون . خەڵکی تاران لەم بەیاننامەیە ، تاوانکاری دڕندانە دژی موسولمانەکانی بێ دیفاعی میانماریان وەک بەشێک لە سیاسەتەکانیی ئیستکباری پاوانخوازان زانی و تاوانکاری دژ مرۆڤانیی یان بە تووندی شەرمەزار کرد .
لە ڕۆژی هەینی ٢٥ ئاگۆست تا بە ئێستا لە شاڵاوی نوێی پەلامارەکانیی سەرکووتکارانە و دەستدرێژیی سوپای میانمار دژی موسولمانەکانیی ڕوهینگیایی لە ستانی ڕاخین، ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ، شەش هەزار و ٣٣٤ موسولمانی ڕوهینگیایی کوژران و هەشت هەزار و ٣٤٩ کەسی تر بریندار بوون . ستانی ڕاخین لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە شانۆی پەلامارەکانیی سوپای میانمار و بوودائییە دەمارگرژەکان دژی موسولمانەکانی ڕوهینگیاییە. یەک ملوێن موسولمانی ڕوهینگیایی بێ وەرین لە مافی شارومەندیی لە میانمار .