ئه‌یلوول 16, 2017 09:28 Asia/Tehran
  • سەرمایەنانەوەی٣٥ملیارد دۆلاریی چین لە ئێران

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، بەڕاوێژکاریی و دانیشتنی جیاجیا کە لەگەڵ بەرپرسانی بانکیی چیندا ئەنجامی گرت، ئەو وڵاتە تائێستا نزیک بە ٣٥ملیارد دۆلاری ئاسانکاریی وفەینەنس، بۆ ئابووری ئێران لەبەرچاو گرتووە.

وەلیوڵا سەیف سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا لە پیکەن وتی: ئەو ڕێژە لە ئاسانکاری و دابینکرانی دراڤی، پێشاندەری داهاتووی ڕوون و ئەرێنیی کەشی ئابووریی ئێران و پێشاندەری ئیرادەی جیددی لە پەرەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران و چینە.

وەلیوڵا سەیف بەئاماژە بە یادداشتی تەبایی ڕۆژی هەینیی بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بانکی گەشەی چین(cdb)هەتا ڕێژەیەکی١٥ملیارد دۆلاریی لە پیکەن، وتی: ئەو یادداشتی تەباییە لەدیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو بانکەدا ئیمزا کراو یەکلاکرایەوە.

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران هیوای خواست؛ هەرچی خێراتر گرێبەستە سەرەکی وتۆکمەکانی ئەو یادداشتە تەباییەش ئامادە بکرێ هەتا بەگوێرەی ئەو گرێبەستە تۆکمەوە، یەکە یەکەی پرۆژەکان بگەنە قۆناخی پراکتیکی و جێ بەجێ کران.

وەلیوڵا سەیف هەروەها بەئاماژە بە دانیشتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێگزیم بانکی چین، وتی: ئەو بانکە، گەورەترین هێڵی ئیعتباریی دابینکرانی دراڤی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە هێڵی ئاسنەڕێی تاران-مەشهەدی بەبڕی١.٧ملیارد دۆلار مۆر کردووە.

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران رۆژی پێنج شەممە لەسەرووی شاندێکدا بەمەبەستی وتووێژ و گرێدانی گرێبەست و ئیمزای تەبایی نامە بانکییەکان، سەردانی پیکەنی پایتەختی چینی کردووە.

سەرپەیڤ