تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:00 Asia/Tehran
  • سێهەمین خولی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتی ئوروپا، سێ شەممە لە ئیسفەهان

سێهەمین خولی وتووێژەکانی ئاستی باڵای ئێران و یەکێتی ئوروپا بەتەوەری"هاوکارییە ناڤۆکییەکان، پێشکەوتن و ئاسۆکان" لە ئیسفەهان، ناوەندی ئێران، بەڕێوە دەچێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو خولەی وتووێژی نێوان ئێران و یەکێتی ئوروپا بەئامادەبوونی هێلگا ئەشمید یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا، عەبباس عێراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و بێهروز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەڕۆژی سێ شەممە(٢١ی نۆڤمبەر) ـەوە بۆماوەی دوو ڕۆژ لە ئیسفەهان دەس پێ دەکا.

ئێران ویەکێتی ئوروپا پاش جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاوکارییە نوێکانیان لەچوارچێوەی وتووێژەکانی ئاستی باڵا پێناسە کردووە.

تائێستا دوو خولی وتووێژی نێوان ئێران و یەکێتی ئوروپا لەتاران و بروکسل بەڕێوە چووە.

مافی مرۆڤ، وزە، تیجارەت، هاوکاریی دراڤی و بانکی، ژینگە، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها پرسە ناوچەییەکانی وەک؛ قەیرانی سووریا، ئێراق و یەمەن لە بابەتە باسکراوەکان لەو وتووێژانەیە.

سەرپەیڤ