ئێران پەلاماری تیرۆریستی لە میسری ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری تیرۆریستی لە میسر، لەگەڵ خەڵک و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم پەلامارە هاوخەمی دەربڕی .
تەقینەوەی بۆمب و تەقەکران لە ڕێ وڕەسمی نوێژهەینی لە پارێزگەی سینای باکووریی میسر، لانیکەم دووسەت کوژراو و 130 برینداری لێ کەوتەوە، هێشتا هیچ تاقمێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی نەگرتوەتە ئەستۆ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تیرۆریزمی تەکفیری کە ئەم ڕۆژانەی شکستێکی قورسی وێ کەوتووە لە ناوچەدا لە هیچ هەوڵێک و کردەوەیەکی بێ ڕەحمانە بۆ ئەوەی خۆی بنوێنێ درێخی ناکات و ئەمەش بەرپرسایەتی دەوڵەتانی ناوچە بۆ ناسینی ڕاستەقینە و وردی تیروریزم و بەرەنگار بوونەوەی جیدی و بەکۆمەڵی ئەوانی دوو ئەوەندە کردوە.
قاسمی هەموو گەلان و دەوڵەتانی لەم ئاستە تایبەتە بانگهێشت بۆ وشیاری هەرچی زۆرتر لەبەرامبەر پیلانگێڕی نوێی دوژمنان و شکست خواردووان.