دەستپێکرانیی کۆرە جەژنی فیلمی ئێران لە بەمبەئی هێند
کۆرە جەژنی فیلمی ئێران بە ئامادەبوونی ژمارێک لە کەسایەتییەکانی سیاسی- زانستی، بلیمەتان و خاوەن بیرو ڕاکان و هۆگرانی هۆنەر، لە بەمبەئیی هێندستان دەستی بەکار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێی شەممەی بەشی میدیایی سەرکۆنسوولگەری ئێران لە بەمبەئی،لە ڕێو ڕەسمی کرانەوەی کۆرە جەژنی فیلمی ئێران ،" سوندیر ناندگاکار" سەرۆکی بەڕێوە بەرایەتی فیدراسیۆنیی ئەنجوومەنەکانیی فیلمی ناوچەی ڕۆژئاوای نیمچە کیشوەری هیند وتی: ژیار و فەرهەنگی دوو وڵات خاوەنی پێشینەی میژووییە و ئێران و هیند هەر لەکۆنەوە پێوەندی فەرهەنگی باسو لەباریان پێکەوە هەیە . سەرپەرەشتی سەرکونسوولگەری ئێران لە بەمبەئییش بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە پێوەندییەکانیی ئێران وهیند لە مێژینەو و کۆنە ، ئاماژەی کردە گرنگایەتی فەرهەنگیی ئێران و هیند و وتی: پێوەندی فەرهەنگی، مێژوویی و زمانیی ئەم دوو وڵاتە لە تەشکی زمانی فارسی بەردەوام بتەو بووە .
کۆرە جەژنی فیلمی ئێرا بۆ ماوەی چوا رشەو لە هۆلی تیئاتری ڕوواویندرای بەمبەئی دا بەڕێوە دەچێت .