لاریجانی: مافی مرۆڤ خەڵاتی ئەمریکا، ڕۆژاوا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆمەڵگەی جیهانی نییە
بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران وتی: مافی مرۆڤ دەڤی بە پێی ڕێز و کەرامەتی مرۆیی بێ و ئەوە خەڵاتێکی خێرخوازانە نییە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ کۆمەڵگەی جیهانی.
"محەممەد جەواد لاریجانی" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین لە ژێنڤی بە ئاماژە بە سیاسەتی دووفاقیی ڕۆژاوا لە هەڵس و کەوتی لەگەڵ مافی مرۆڤ وتی: ئەو مافی مرۆڤەی ئەمریکاییەکان و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانیان ئاراستەی دەکەن، لەسەر بنەمای ڕیاکاری، پێوەریی دووفاقی، ڕەگەزپەرستی و خۆویستییە.
بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە راشکاوانە رایگەیاند: ئەمریکاییەکان لە جەنایەتە گەورەکانیاندا لەوان لە لوبنان، فەلەستین، یەمەن و وڵاتانی دیکەدا دەستیان هەیە؛ بەڵام بانگەشەی داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەن.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە دەوری دۆلارە نەوتییەکانی عەرەبستان لە سەر چۆنەیتی بەرگری کردنی بەهاکانی مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند: ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی بەرپرسی ئەو جەنایەتانەن کە لە یەمەن، سووریا و فەلەستین ڕوو دەدات.
بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران جەختی کرد: سووکایەتی بە بیر و هزری موسڵمانان لەو بابەتانەیە کە لە سیاسەتە دووفاقییەکانی ڕۆژاوا بەرامبەر بە مافی مرۆڤ بەدی دەکرێ.
محەممەد جەواد لاریجانی" بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە سی و حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ژێنێڤی کردووە.