جێگری وەزیری بەرگریی ئێران: بێ ئامادەبوونی ئێران ئاسایشی پاوەجێ لە رۆژاوای ئاسیا نامومکینە
جێگری وەزیری بەرگریی ئێران وتی: بێ ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ، ئیمکانی دەسڕاگەیشتن بە ڕەوتە ئاسایشییە پاوەجێکان نامومکین دەبێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ قاسم تەقی زادە ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیدار لەگەڵ دەریاسالار سونیل لانبا فەرماندەی هێزی دەریایی هیندستان لەتاران، بەپێداگریی لەسەر گرینگایەتی پلەوپێگەی ناوچەیی ئێران و دەوری تەوەرەیی ، لە سەقامی ناوچەدا، وتی: ئێران لەبەر دراوسێبوون لەگەڵ ئەقیانوسی هیند و کەنداوی فارس و دەوری ئەرێنی و سازندەی لە دابین کردنی ڕێگای ئاویی گەرووی هورمز وەک شوێنی تێپەڕینی بەشێکی بەرچاو لە وزەی پێویستی جیهان، دەورێکی گرینگ دەبینێ لە ئاسایشی دەریایی ناوچەدا.
سەرتیپ تەقی زادە، بەئاماژە بە پێویستییە سیاسی و ئاسایشییەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیاو دەڤەری ئەقیانووسی هیند، پەرەی پەیوەندییەکانی ئێران و هیندی بە پێویست زانی و وتی: هاوکارییە ناوچەییەکانی نێوان وڵاتانی لێواری ئەقیانووسی هیندو بەتایبەت کەنداوی فارس لەبواری جیاجیای سیاسی، ئاسایشی و سەربازی دەتوانێ کارتێکەر بێ لەسەر باشترکردنی شاندەرە ئاسایشییەکانی ناوچە.
جێگری وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها بەئاماژە بە پرسی تیرۆریزم، توندڕەویی خوازی، جودایی خوازیی و تایفی گەریی وەک یەکێک لە هەڕەشە سەرەکییەکان بۆ ولاتانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، وتی: ئەفغانستان، پاکستان، دەریای عوممان و ئەقیانووسی هیند بەشی گرینگی بواری ئاسایشی هاوبەشی نێوان ئێران و هیندستانە.
دەریاسالار سونیل لانباش بەئاماژە بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگی و مێژووییەکانی دوو وڵاتی ئێران و هیندستان، وتی: بەندەری چابەهار، هەڵکەوتوو لەباشووری رۆژهەڵاتی ئێران، ناوچەیەکی ستراتژیک و گرینگە بۆ پەرەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی دوو وڵات و ناوچەو پراکتیکی بوونی ئەو بەندەرە، وەک دەسپێکێکی باش دێتەئەژمار بۆ پەرەی هاوکارییەکان.
فەرماندەی هێزی دەریایی هیند، بەمەبەستی بەشداربوون لە شەشەمین کۆبوونەوەی گەورەی فەرماندەرانی هێزی دەریایی وڵاتانی پەراوێزی ئەقیانووسی هیند(ئایۆنز IONS)سەردانی تارانی کردووە.