ڕوحانی : ئێران پێشوازی دەکات لە پەرەی هاوکاری لە گەڵ هێندستان
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی دەکات لە پەرەی پەیوەندیەکانی هەمە لایەنەی لە گەڵ هێندستان .
حە سەنی ڕوحانی ڕۆژی یەکشەمە لە دیداری" نارندرا مودی " سەرۆک وەزیرانی هێندستان لە پەراوێزی دانیشتنی سەرانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چینگ دائو ی چین لە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی پەیوەندی تاران دێهلی نوێ و بەشداری چالاکانەی هێند لە گەڵاڵەی گەشەی بەندەری چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران خوشحاڵی خۆی دەربڕی . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : بەندەری چابەهار وەک پەردی پەیوەندی هێندستان بۆ ئەفغانستان و ئاسیای ناوەندی تا ئوروپای ڕۆژهەڵاتیی ،دەتوانێ پەیوەندی مێژوویی و بازەرگانی دوو وڵات و ناوچە زیاتر لە ڕابردوو پتەو تر بکاتەوە . ڕوحانی هەروەها وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی ڕۆڵی هاوکاریەکانی بانکی لە پەرەی پەیوەندی ئابووری دوو لایەنە جەختی کرد لە سەر خێراتر کردنەوەی جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی سەرانی دوو وڵات لە دێهلی نوێ و جێ بە جێ کرانی ئەو گەڵاڵەگەلەی بە هەنگاوێک لە ڕێبازی گەشەی زیاتر لە ڕابردوو پەرەی دوو وڵات زانی . ئاندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هێندستانیش وێڕای ئاماژە بە ڕەوتی گەشەی هاوکاریەکانی تاران دێهلی نوێ وتی : وڵات پێداگرە لە سەر گەشەی هەمە لایەنەی پەیوەندی لە گەڵ ئێران . سەرۆک وەزیرانی هێندیش هەروەها جەختی کرد لە سەر گرینگایەتی و پێگەی تایبەتی بەندەری چابەهار بۆ پەرەی پەیوەندیە ناوچەییەکان . دانیشتنی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ڕۆژانی 9 و 10 ژو ئەن لە شاری کەناریی چینگ دائوی چین بە ڕێوە چوو ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی 2001 دامەزرا . ڕووسیا چین کازاخستان قرقیزستان تاجیکستان ئوزبەکستان پاکستان و هێند ئەندامانی هەمیشەیی ئەو ڕێکخراوەیەن . ئەفغانستان بلاڕووس ئێران و موغولستان یش ئەندامانی چاودێرن .