بەڕێوەچوون پازدەهەمین خۆلی وتووێژەکانی سیاسی ئێران وهێند لە دێهلی نوێ
پازدەهەمین خۆلی وتووێژەکانی سیاسی ئێران وهێند ڕۆژی دوشەممە بە بەشداری نوێنەرانێک لە دەزگە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەتی دوو وڵات لە دێهلی نوێ بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "سەیید عەبباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و" ویجی گوکلە" جێگری وەزاڕەتی دەرەوەی هێند لەم کۆبوونەوەیەدا، دوایین گوڕانکاریەکانی هاوپێوەند بە بەرجام وچۆنیەتی بەردەوامی هاوکاری دوو وڵات دوای چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنەیان لێکدایەوەو دۆزرانەوەی دەسپێشخەریەکان وڕێکارە نوێکان لەمەڕ بەهێزکردن وپەرەی پێوەندی دوولایەنەکانیان بە زەروری وپێویست ناوبرد. عێراقچی وگوکلە ، بەرجامیان بە دەستکەوتی گرینگی دیپلۆماسی وهیی گشت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زانی ولەسەر پیویستی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان وجێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی ناوەڕۆکەکانی پیداگریان کرد. جیگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وجێگری وەزاڕەتی دەرەوەی هێند هەروەها لە مەڕ هاوکاری لە بەشەکانی سیاسی، ئەمنیەتی ، کۆنسۆلی ومەسەلەکانی ناوچەیی بە تایبەت ئەفغانستان وبەهێزکردن وبەردەوامی هاوکاریەکان لە پەرەی بەندەری چابەهار وبوارەکانی تری بەرهۆگری وتووێژیان کرد. " سەیید عەبباس عێراقچی" کە بۆهێند سەفەری کردووە ، ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ " موبشر جاوید ئەکبەر" وەزیری ڕاوێژکارلە کاروباری دەرەوەی هێند یش دیدارو دوای ئەوە لەناو کۆڕی توێژەرانی هەڵکەوتەی هێندی لە بونیادی " ئابزرور" لە دیهلی نوێ، هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ مەسەلەکانی نێودەوڵەتی ، ناوچەیی وپێوەندی دوولایەنە لەگەڵ هێندیان دیاری کردو لێکی دایەوە.