دیداری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346678-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_کۆریای_باکوور_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_ئێران
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەبارەی پرس و بابەتی جیاجیا وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2018 12:29 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەبارەی پرس و بابەتی جیاجیا وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "رای یۆنگ هۆ" وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژەو راوێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تارانی کردووە.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوون لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف دیدار و وتووێژی کرد. پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و تاوتووێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لەوێنەی تەوەرەکانی ئەو چاوپێکەوتنە ڕاگەیێندراوە.