پەرەی بازرگانی،تەوەرەی سەرەکیی گەشتەکەی زەریف بۆ پاکستان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای پاکستان بۆ پەرەی بازرگانی و هاوکاری ئابووریی وەک تەوەرەی سەرەکیی گەشتەکەی بۆ ئیسلام ئاباد ڕاگەیاند .
محەممەد جەواد زەریف، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە کاتی گەیشتن بۆ ئیسلام ئاباد لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پێوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پاکستان زۆر نزیک و مێژووییە وتی : بەسەرنجدانی سەقامگیر بوونی دەوڵەت و ئەنجومەنی نیشتمانیی تازە لە پاکستان، پێویست بوو کە لە یەکەمین دەرفەت دا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لە ئاستی جوربەجۆردا دیدار و وتووێژ بکرێت.
محەممەد جەواد زەریف هەروەها سەبارەت بە هاوکاریی ئابووری و بانکی لە نێوان ئێران و پاکستان وتی : لە سەفەرەکانی ڕابردوو بۆ پاکستان و هەروەها سەفەری کاربەدەستانی پاکستانی بۆ ئێران سەبارەت بە رەوشی جۆربەجۆری بەهێزکردنی پێوەندیی بانکی وتووێژ کرا و هیوادرین لەم سەفەرەدا بە ئەنجامی باش بگەین.
محەممەد جەواد زەریف، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە سەرووی شاندێکەوە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی نوێی پاکستان و ھەروەھا گەشە و پەرەسەندنی هاوکاریی دوو وڵات گەیشتە ئیسلام ئاباد .
زەریف لەم سەفەرە دوو ڕۆژەیەدا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لەوان عیمران خان ، سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدار و وتووێژ دەکات.
چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکانی پەرلەمان و سێنا، وەزیری دەرەوە، فەرماندەی گشتیی سوپا و وەزیری ئابووری و دارایی پاکستان لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری زەریف بۆ ئیسلام ئابادە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی چوارشەممەش لە سەفەرێکی لە پێش دا دیاری نەکراو گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی سووریا وتووێژی کرد .