هێندستان درێژە ئەداتە کڕینی نەوت لە ئێران
سەرۆکی ژووری بازەرگانی هاوبەشی ئێران و هێند وتی : هێند بە بێ سەرەنج دان بە گۆشارەکانی ئەمریکا درێژە ئەداتە کڕینی نەوت لە ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزونی ئێران " ئیراهیم جەمیلی سەروکی ژووری بازرەگانی هاوبەشی ئێران و هێند وتیشی : بنەڕەتی بڕێک لە پاڵاوتگەکانی هێند لە سەر بنەمای نەوتی ئێران دامەزراوە . جەمیلی جەختی کرد گوشارگەلێکی زۆر لە لایەن ئەمریکا و عەرەبستانەوە لەسەر هێندە تا ئەو وڵاتە نەوتی پێویستی خۆی لە ئێران دابین نەکات . سەرۆکی ژووری بازرەگانی هاوبەشی ئێران و هێند وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئابووری هێند ئابووریەکی ڕوولە گەشەیە وتیشی : ئەگەر هێند نەوتی پێویستی خۆی ل ئێران دابین نەکات بێ گومان ئابووری ئەو وڵاتە تووشی خەسار دەبێت . جەمیلی وتیشی : ئێران و هێند جگە لە حەوزەی نەوت لە بەشەکانی دیکەش بۆ وێنە ئیدارەی بەندەری چابەهار هاوکاریگەلی هاوبەشیان دەبێت . سەرۆکی ژووری بازرەگانی هاوبەشی ئێران و هێند جەختی کرد هێند ئێستاکە بووەتە یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی بنێری کاڵا و ڕاژەکاری لە جیهان و بەندەری چابەهار دەتوانێ وەک دەرکەی چوونە ناوەی کاڵاکانی هێند بۆ وڵاتانی تورکەمنستان ئەفغانستان ئوزبەکستان کازاخستان قرقیزستان کۆماری ئازەربایجان ئەرمەنستان گورجێستان و ڕووسیا دەور بگێڕێ .