سەتتاری : ئێران توانایەکی بێ وێنەی لە بواری وزەدا هەیە
جێگری سەرۆک کۆمار لەبەشی زانستی و تەکنۆلۆژی لەمیانەی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئاڵمانی بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران توانایەکی بێ وێنەی لە بواری وزەدا هەیە وتیشی : هەموو جیهان دانی ناوە بە بەڕێوەبەرایەتی داڕشتیی ئێران لە بواری وزەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سۆرێنا سەتتاری ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی هاوکاری جێگری سەرۆک کۆار لەبەشی زانستی و تەنکۆلۆژیا و وەزارەتی پاراستنی ژینگەی ئاڵمانیا لە تاران وتیشی : ئێران بە هەبوونی هێزی مرۆیی و پلەی پێنجەم لە ژوماری ئەندازیاران لە بواری وزە زۆرتر لە سەد ساڵ ئەزموونی لەم بوارە دا هەیە .
سەتتاری وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران سێیەمین بەرهەم هێنەری گازی جیهانە و بەشێوەی جیددی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پاراستنی ژینگەی ئاڵمانیا لە بواری چاکسازی وزە و ژینگە درێژە پێ دەدات هەتار بازاڕێکی شیاو بۆ بەشدارانی زانست بونیانی ئێرانی ، چێ بکرێت.
میکائیل کلوربرشتولد باڵوێزی ئاڵمانیا لە تارانیش لەم ڕێ وڕەسمەدا وتی : وڵاتەکەی ساڵی 2017 زۆرتر لە سەتی شەشی کەمکردنی وزەی بەکارهێنراوەی هەبووە و باشبوونی بەکارهێنانی وزە نیشاندەری هاوکاری نێودەوڵەتی ئاڵمان بۆ گەشەیە.
باڵوێزی ئاڵمان لە تاران هەروەها بە ئاماژەدان بە گەڵاڵەی هاوکاری ئێران و ئاڵمانیا بە بنیات نانی وزە و ژینگە وتیشی: ئاڵمان هاوکاری پێبەندی هاوکاری لەگەڵ ئێرانە و بۆ ئەم کارە گرینگە لە بواری دامەزرانی بیناگەلی نوێ هەوڵ دەدات.
کۆبوونەوەی هاوکاری جێگری سەرۆک کۆمار لەبەشی زانستی و تەکنۆلۆژی و وەزارەتی پارێزگەیی ژینگەی ئاڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامانجی گەشەی ئابووری کەمی کەربون و دامەزرانی بازاڕی وزە و ژینکە لە تاران، بەڕێوە چوو.