ڕەخنەی زەریف لە بێ دەنگە لێکردنی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پەلاماری کیمیایی تیڕوڕیستان بۆ سەر حەڵەبی سووریا
تشرینی دووهم 25, 2018 21:18 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگە لێکردنی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پەلاماری کیمیایی تڕوڕیستان بۆ سەر حەڵەب لە باکووری سووریا جەختی کرد ئولگووی ڕۆژئاوا ئەوەیە کە کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانەکەی لە چەکی کیمیایی مەحکووم نەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵیی ئەلعالەم موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە توئیتێکدا نووسی ڕۆژئاوا لە کوێیە کە پەلاماری کیمایی تڕوڕیستان لە حەڵەب مەحکووم بکات ئولگووی ڕۆژئاوا ئەوەیە کە تەنیا کاتێک مەحکوومی بکات کە بانگەشە کراوە لە لایەن دوژمنەکەیەوە کەڵکی لێوەرگیرا بێت نەک کاتێک کە هاوپەیمانەکەی کەڵکی لێ وەربگرێت . تڕوڕیستان شەوی یەکشەمە ناوچە ئاوادانەکانی شاری حەڵەبیان لە باکووری سووریا بە ڕاکێتی داگری گازی کلێر دایە بەر پەلامار .