کانونی یه‌که‌م 12, 2018 15:50 Asia/Tehran
  • قازی زادەی هاشمی : بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا ، کارتێکەری نەرێنی دەبێ بەسەر سەلامەتی خەڵکی ئێران

وەزیری تەندوروستی ، دەرمان و فێرکاری پزشکیی ئێران وتی: بایکۆتی یەک لایەنە و زاڵمانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران ، کارتێکەری نەرێنی بەسەر سەلامەتی ئەوان و ڕادەست کرانی خزمەتگوزاری تەندوروستی و دەرمانی بۆ چینی هەژار، دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید حەسەن قازی زادەی هاشمی وەزیری تەندوروستی ، دەرمان و فێرکاری پزیشکیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو کارگرووپی  داهێنانی ماڵی لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەلامەتی دایک، منداڵ  و خۆراک، لە دێهلی نوێ  وتی : پێویستە کە ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی هاوڕێ لەگەڵ  ڕێکخراوەکانی دیکەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتەکان،  پێش بە درێژەی ئەم بایکۆتانە بگرن چونکوو بایکۆتەکان لەسەر دەسڕاگەیشتنی  خەڵک بە دەرمان و تەکنۆلۆژی پزیشکی کارتێکەرە.

وەزیری تەندوروستی  ئێران وتیشی : هەموو ڕێکخراوەکانی جیهانی و وڵاتان بانگ دەکەین  کە بە دژی نادادگەری هەوڵ بدەن و بەرەنگاری ببنەوە و دەوڵەتەکان ڕازی بکەن کە سەلامەت و خۆراک بە تایبەتی بۆ دایک و منداڵ، ئەولەویەتی سەرەکی کاری خۆیان دانێن.

قازی زادەی هاشمی  باسی ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی  بۆ وڵاتانی دیکە لە بواری  سەلامەتی کرد و وتی :  ئێران لە بواری تەندوروستی منداڵبوون، سەلامەتی دایکان، کۆرپە و منداڵان ، ئەزموونی بە بایخی هەیە و ئامادەیە ئەم ئەزمووننە بخاتە بەردەستی وڵاتانی تر هەتا یارمەتی بداتە مەرگ ومیری دایکان و کۆرپەکانی تەمەنی خوارووی پێنج ساڵان لە وڵاتانی دیکە .

سەرپەیڤ