پێداگریی "محەممەد جەوادی زەریف" لەسەر پێویستیی وەرگرتنەوەی بڕە پارەی قەرزی ئێران لە بەریتانیا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە بەئاماژە بەوەی کە بەریتانیەکان چل ساڵە لە دانەوەی پارەی خەڵکی ئێران، دواکەوتوون، پێی داگرت؛ لەندەن چارەیەکی جگە لە دانەوەی پارەی خەڵکی ئێران نییە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "محەممەد جەواد زەریف" لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی هەمشەهریدا لەبارەی قەرزی ٤٥٠ ملوێن پۆندیی پارەی ئێران لە ئینگلیز، وتی: تاران چەندین دانوستانی لەگەڵ ئینگلیزییەکان ئەنجام داوە لەبارەی درانەوەی ئەو بڕە پارەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەو دۆسییە لە قۆناخی دادەوانی دایە، وتی: ئێران لە قۆناخە دادەوانییەکاندا ئەنجامی شیاوی بەدەست هێناوە.
قەرزی ٤٥٠ملوێن پۆندیی ئینگلیز بە ئێران، هاوپێوەندە بە گرێبەستی فرۆشتنی ١٥٠٠تانکی "چیفتەین" و دوو سەت و پەنجا ئۆتۆمبیلی زرێپۆش بە ئێران لە ساڵی١٩٧٤ و ١٩٧٦ کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و سەپێندرانی گەمارۆی زاڵمانەی رۆژاوا بەسەر ئێراندا جێ بەجێ نەکراوە.
دیوانی لاهە(دیوانی نێونەتەوەیی داد) لایەنی ئینگلیزی بەدانەوەی قەرزەکەو خەسار و زیانی سەرچاوە گرتوو لەو بڕە پارە مەحکوم کردووە.