کانونی دوھەم 08, 2019 10:47 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران دابینکارێکی دڵنیای نەوتە بۆ ھیند

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی نیودلھیی کردووە، ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام دابینکارێکی دڵنیای نەوت بووە بۆ ھیند و دەشبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،"محەممەد جەواد زەریف"وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە فڕگەی نیودلھیی ھینددا سەبارەت بە گەشتە سێ ڕۆژەکەی بۆ ھیمد وتیشی: ئامانجی شاندەکەی ئێران لەم سەردانەی بۆ ھیند، بەشداری کردن لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ساڵانەی وتووێژی « ڕایسینا»و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ھیندی لەمەڕ پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا لەوانە فرۆشرانی نەوتی ئێران بە ھیندە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھیند تەنانەت دوای داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکاش ھەر باش بووە، وتیشی: ڕێککەوتنێکی باشس بانکیمان لەگەڵ ھیندییەکاندا ھەیە کە پاییزی ڕابردوو لە پاش گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا واژۆ کراوەو ئەم ڕێککەوتنە ئەو ھەلە بۆ ھەردووک وڵات دەڕەخسێنێ کە ھەم ھاوردەو ھەم ناردەو ھەم پێداویستییە دراڤییەکانی دیکە لەم ڕێگایەوە دابین بکەین.

زەریف وتیشی: ئامادە بوونی نوێنەرانی دیاری کەرتی تایبەتی لەم گەشتەدا دەربڕی ھۆگریی کەرتی تایبەتی بۆ قۆستنەوەی ئەم ھەلە ڕەخساوەیە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و نیودلھی، لە جەنگەی بایکۆتە ستەمکارانەکەی ئەمریکادا.

چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی ھیندی ، بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی بازرگانیی ئێران و ھیند و وتاردان لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ساڵانەی وتووێژی « ڕایسینا» لەو بەرنامانەی "محەممەد جەواد زەریف"وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی لە سەردانە دوو ڕۆژەکەی بۆ ھیندە.

سەرپەیڤ