کانونی دوھەم 09, 2019 17:11 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە میدیاکانی هیندستاندا

قسەکانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، لەمیدیاکانی هینددا دەنگدانەوەی بەرفراوانی بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، رۆژنامەی تایمزی هیند دوێنێ سێ شەممە نووسی؛ "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا لە دانیشتنی تیجاریی ئێران و هیند لە دێهلی نوێ وتی: بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەدژ ئێران، لایەنی یاسایی نییەو کۆمەڵگای جیهانی داکۆکی لێی نەکردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، محەممەد جەواد زەریف، هیواداریی دەربڕی لەمەڕ درێژکرانەوەی ماوەی هەڵاواردنی هیند لە بایکۆتەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوام کرانی هاوردەی نەوت لە ئێران و وتی: هیندستان بەهۆی ئەوەی خێراترین گەشەی ئابووریی لەئاستی جیهاندا هەیە، یەک لە هاوبەشە بازرگانییە جێ متمانەکانی ئێرانە.

حکومەتی هیندستان لەمانگی نۆڤمبەری ٢٠١٨ بە خرانەنێو لیستی وڵاتانی هەڵاوێردراو لە بایکۆتەکانی ئەمریکا توانی مۆڵەتی هاوردەکردنی نەوت لە ئێران بۆ شەش مانگ وەربگرێ.

میدیاکانی دیکەی هیندیش کاردانەوەیان پێشان دا بەرامبەر قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمەڕ بایکۆتی نایاسایی ئەمریکا دژبە ئێران.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هیندیش لە دیمانەی ئیندیەن تایمزدا وتی: حکومەتی دێهلی نوێ زۆر گەشبینە لەحاند درێژەی کڕینی نەوت لە ئێران پاش کۆتایی هاتنی شەش مانگ خولی هەڵاوێردرانی چونکە بەرپرسانی هیندی لەوبارەوە دانوستانی چڕوپڕیان بووە لەگەڵ ئەمریکییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداربوون لە جڤینی نێونەتەوەیی ساڵانەی وتووێژی رایسینا رۆژی دووشەممە بەرەو دێهلی نوێی پایتەختی هیند کەوتەڕێ.

چوارەمین دانیشتنی سێ ڕۆژەی ساڵانەی رایسینا بەئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی وفەرهەنگییەکانی جیهان لەوان وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ سێ شەممە لە دێهلی نوێ دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ