زەریف : خەڵکی ئێران زەخت وگوشارەکانی دوژمن تێک دەشکێنن
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی": کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هیچ وڵاتێک ناێهەوێ شەڕ بکات بەڵام بە دەسەڵات وتواناییەوە بەرەڤانی لەخۆی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا محەممەد جەوادی زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی سیاسەتی دەرەوەیی چل ساڵەی کۆماری ئیسلامی لە تاران وتی: باوەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێوەندی نێودەوڵەتی کراوەیە وبۆ هیچ وڵاتێک هەڕەشە نیە وخەڵکی ئێران وەکوو پایە وبناغەی سەرەکی پاوەجیی وئەمنیەتی نێزام ، زەخت وگوشارەکانی دوژمن پۆچەڵ دەکەنەوە. زەریف پیداگری کرد: ئێران نە تەنیا بە پشتیوانی بیانی بۆ ئەمنیەت وئاسایش پێویستی نیە ، بەڵکۆ بە پێی زەخت وگوشارەکان، بە کەڵک وەرگرتن لە توانایی ناوخۆیی گەێشتووەیە پێشکەوتن وگەشە. کەماڵ خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێرانیش لەم کۆبوونەوەیدا وتی: ئێران سەرەڕای چڵ ساڵ بایکۆت ودوژمنایەتی، پاوەجیی ترین وسەربەخۆترین وڵاتی ناوچە وجیهانە چونکە بە فەرمانی هیچکەس نیە وهیچ کەسێش ناتوانێ داواکاریەکانی بسەپێنێتە سەر ئێران. وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران وتی: ئێستاکە دەوڵەتی ئەمریکا دەس ئەداتە باج وەرگرتنی ماڵیی لە وڵاتانێکی وەکووچین ،ڕووسیا وتەنانەت ئوروپا، نمونەی ئەمە هەڵس وکەوت لەگەڵ عەرەبستانە ، واشنتۆن لە باتی پشتیوانی لە عەرەبستان لەم وڵاتە باج وەردەگرێت وڕژێمی سەعودی یش ڕێگایەکی بێجگە لە ئەنجام دانی فەرمانبەریەتی نیە .سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەیی ئێران هەروەها لە بارەی تاوان دانەپاڵی دوژمنان لە دژی ئێران لەمەڕ ئەمەکە هۆکاری ناهێوری لە ناوچەیە ، ڕایگەیاند : ئێران هۆکاری ئەمنیەتی ناوچەیە وئەم هاوپەیمانی ئەمریکایی- عەرەبستانیە بە هۆی بەدی هێنان وپشتیوانی لە گروپە تیرۆریستەکان لەوان داعش وبەرەی نوسرە ودەسدرێژی بۆسەر یەمەن بووە بە هۆی ناهێوری ناوچە.