ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێڤەری دووفاقیانەی ڕۆژاوا لەبواری مافی مرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی گرت لە سیاسەتەکانی ڕۆژاوا بۆ فرۆشتنی چەک و پێوەرەکانی دوو فاقیانەیان لەبواری مافی مرۆڤ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی پرسیار و وڵامدانەوە لەگەڵ پەیامنێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ شەبارەت بە کاردانەوە بەرامبەر هەڕەشەی فەرانسا لەبارەی بایکۆتی مووشەکی بە دژی ئێران وتی : لە شەڕی هەشت ساڵە ی داسەپاو بەسەر ئێران لەلایەن ئێراق کە بە هاتنی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا، چەکی شیمیایی ئاڵمانیا ، تانکەکانی بەریتانی و ئاواکسەکانی ئەمریکایی لە پێناوی هێزی ئێراقی پەلاماریان کردەسەر ئێران، هیچ وڵاتێک بچووکترین کەرەستەی سەربازی بە ئێران نەدا .
زەریف هەروەها وێڕای ڕەخنە گرتن لە فرۆشتنی زۆری چەکی ڕۆژاوایی بە وڵاتانی ناوچە وتیشی: لەحاڵێکدا کە هیچ وڵاتێک بە ئێران تەنانەت جێتێکی جەنگیش نافڕۆشێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن دەبێ لەخۆی بەرەڤانی بکات .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : ئەم بڕیارنامەیە لە پێوەندی لەگەڵ مووشەکەکانی گەڵاڵەکراو بۆ هەڵگرتنی چەکی ناڤۆکییە و بەم پێییە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ لەونێ چەکی ناڤۆکی نییە .
زەریف سەبارەت بە ئیدیعا هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی و داکوکی کردنی ئێران لە تیرۆریزم وتی : لەساڵی 1984 ئەمریکا، سەدامی دیکتاتوری ئەو کاتی ئێراقی لە لیستی تیرۆریزم دەرێنا و ئێرانی خستە نێو لیستەکە، دواجاریش ئەمریکا تاقمی تیرۆریستی موافقینی خستە نێو لیستی تیرۆریزم و دواجار ئەم تاقمەی لەم لیستە دەرکرد، لەحاڵێکدا کە ئەمە یارییەکە کە دەبێ کۆتایی پێ بێت.
کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ هەینی ڕابردوو بە ئاماەبوونی کاربەدەستانی و کەسایەتییەکانی سیاسی ، ئاسایشی و نێودەوڵەتی لە وان سەرۆک کۆمارانی وڵات، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و هەندێ کاربەدەستی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەشاری مونیخی ئاڵمانیا دەستی بەکار کرد .
ئەم کۆنفرانسە سێ ڕۆژەیە ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێ.