شوبات 17, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • زەریف  وێڕای ڕەخنە گرتن  لە گەڵاڵەی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : بەدی هاتنی ئینستکس زۆر کەمترە لە بەڵێنەکانی سێ وڵاتی ئوروپایی کە بۆ ڕزگار کردنی بەرجام دایان بوو .

موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە  لە کونفڕانسی مونیخ  وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئێران هۆگری خۆی بۆ هاوکاری نیشان داوە  وتیشی :  ئێران بۆ ئاسایش؛  سەقام  ؛گەشە  و پێشکەوتنی خۆی   پێویستی بەکەس نیە و تەنیا  پشتئەستوور بە نەتەوەی خویە . زەریف  بە وتنی  ئەوەی کە  ئێران ناتوانێ  بە تەنیایی  تێچووەکانی  دەسکەوتە جیهانیەکان  بۆ  وێنە بەرجام  بدات  وتیشی : ئوروپا  پێویستە  لەو بوارەدا  خەرج بکات  و لە ڕێبازێکی دیکەدا هەنگاو هەڵبگرێت . وەزیری  دەرەوەی  ئێران  هەروەها وێڕای  ئاماژە  بەوەی کە  ڕێپێوانی 22  ڕێبەندان  خەڵکی ئێران  لە ساڵڕۆژی  سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی   کۆڵەکەی  زاڵ بوونی ئەمریکا لە ناوچەی  ڕۆژئاوای  ئاسیا لەناو دەبات  وتی :  40  ساڵ گوشاری لانی زوری ئەمریکا  بو سەر ئێران  وەک شەڕ  بایکوت  و تڕوڕ  هیچکات نەیتوانیوە  نەتەوەی ئێران بەچۆکدا بێنێ  .  زەریف بە وتنی ئەوەی  کە ئەمریکا  ئەمڕۆ کە بووەتە  یەکێک لە گەورەترین  مەترسیەکان بۆ سەر ئاشتی  و ئاسایشی نێونەتەوەیی  وتیشی  ئەمریکا بە تەنیایی  گەورەترین  سەرچاوەی  ناسەقام بوون  لە ناوچەی ڕۆژئاوای  ئاسیایە .  وەزیری دەرەوەی  ئێران  وێڕای ئاماژە بە  پیلانەکانی ئەمریکا  دژی نەتەوەی  ئێران و ناوچە  وتی :  پڕچەک کردنی  سەدامی دیکتاتوری لەناو چووی  ڕژیمی بەعسی  ئێراق بۆ پەنلامار کردنە سەر ئێران  لاگری  لە  توند ڕویی  لاگری  لە جەنایەتەکانی  ڕژیمی زایونی  دژی نەتەوەی فەلەستین    کاول کردنی سووریا  بوردمانی  نەتەوەی یەمەن  و پێشێلکرانی  دەسەڵاتداریەتی  لوبنان و سووریا  تەنیا بەشێک  لە  جەنایەتەکانی  ئەمریکایە  کە بە بیانووی  کومنتڕوڵ کردنی  ئێران  ئەنجام دراوە . سەرۆکی   دەزگەی دیپلوماسی  ئێران  جەختی کرد  تۆمەتلێدانی  ئەمریکا بۆ سەر  ئێران  لەحاڵێکدایە  کە ڕاوەستاوی کۆماری ئیسلامی  لە پاڵ  خەڵکی  ئێراق و سووریا  بۆ بەرەنگار بوونەوەی  تڕوڕیستان  بووەتە هۆی لەناو چوونی  داعش .

سەرپەیڤ

بۆچوونت