نیسان 08, 2019 17:14 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئێران هەموو هەوڵی خۆی ئەدات بۆ لەناوچوونی تیرۆریسم لە ناوچە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر پێویستی پاکتاوکرانی ناوچە لە تیرۆریسم وگروپە تیرۆریستەکان وتی: ئێران هەموو هەوڵی خۆی دەکار دینێت بۆ لەناوبردنی تیرۆریسم لە ناوچە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا" عەلی لاریجانی " لە پەراوێزی سەدو چلەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی لە دۆحە ، لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ " کلودیا ڕوت" جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئاڵمانیا وتی: وڵاتانێک کە ئیدعای بەرەڤانی لە مافی مرۆڤ دەکەن ، نابێ تیرۆریستەکان لە بواری ماڵیەوە دابین بکەن. لاریجانی هەروەها بە دەربڕینی داخ ومەخابن لەوەی کە ئەمریکا لە بەرانبەر یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانەی وڵاتانی تر بۆخەڵکی لافاو لیدراوی ئێران کێشەی بەدی هێناوە وتی: بە داخەوە ئەمریکا پێشی گرتووە بە یارمەتیەکانی خاچی سوور بۆ خەڵکی سێلاو لێدراوی ئێران وئەم کردەوەیە لەلایەن وڵاتێک کە بانگەشەی بەرەڤانی لە مافی مرۆڤ دەکات، ئەنجامی گرتووە. سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە سەر گرینگایەتی پەرەی پێوەندی ئێران وئاڵمانیا لە بەشەکانی ئابووری وسیاسیش پیداگری کرد. " کلودیا ڕوت" جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئاڵمانیایش لەم دیدارو چاوپێکەوتنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران دەوری زۆر گرینگی لە ناوچە هەیە ڕایگەیاند : بە سەرنج دان بە نفوزی ئێران لە ناوچە پێویستە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە گەلێک کە لە ژێر پەلاماری تیرۆریستەکان دایە لەوان لە سووریا ، دەوری تەوەرەیی بگیڕێت. سەدو چلەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی لە ڕۆژی شەممە لە دۆحەی قەتەر دەستیبەکار کرد وهەتا ڕۆژی چوارشەممە دەهەمی ئاوریل درێژەی هەیە .

 

سەرپەیڤ