وەزیری دەرڤەی ئێران پەلامارە ترۆریستییەکانی سریلانکای شەرمەزار کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران پەلامارە ترۆریستییەکانی سریلانکای شەرمەزار کرد و لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئەم وڵاتە و بنەماڵەی قووربانیان هاوخەمی خۆی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە تۆری کۆمەڵایەتی توئیتەر دا نووسی: ترۆریسم مەترسی جیهانیی وبێ دینە و دەبێ هەموو جیهان شەرمەزاری کەن وبەرەنگاری ببنەوە.
شەش تەقینەوەی بەدوای یەک ڕۆژی یەکشەممە شارە جۆر بە جۆرەکانی سریلانکای لەراندەوە.
تەقینەوەکانی هاوکات لە سێی کلیسە و سێی ئۆتێل لە کۆلۆمبۆ پێتەختی بازەرگانی سریلانکا دا ڕووی داوە کەبە هۆیەوە ١٦٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون. پەلامارە ترۆریستییەکان لە سریلانکا هاوکات لەگەڵ "جەژنی پاک" ڕووی داوە و هێشتا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە ترۆریستییەی نەگرتۆتە ئەستۆوە.
تا بە ئێستا زۆرێک لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران، پەلامارە ترۆریستییەکانی سریلانکایان شەرمەزار کردووە. "رانیل ویکرم سینگ" سەرۆک وەزیرانی سریلانکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوایکرد کۆبوونەوەی نائاسایی لەمبارەوە بەڕێوە ببات.