نیسان 28, 2019 20:51 Asia/Tehran
  •  زەریف: گەڵالە ئاژاوەگێرانەکانی

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: لە وتوویژەکانیی لەئەمریکا دا "گەڵالەئاژاوەگێرانەکان"ـی بۆلتۆن، ڕژیمی زایۆنی ، رژیمی سەعوودی و ئیمارات دژی ئێرانی لێکدایەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، موحەممەد جەواد زەریف، ئەمرۆ یەکشەممە لە تۆری کۆمەڵایەتی توئیتەر ئاماژەی کردە وتووێژەکانیی لەگەڵ کەنالەکانی "فاکس نیوز" و "سی بی ئێس"ـی ئەمریکا و نووسی: گەڵاڵە ئاژاوەگێرانەکانیی "تیمی ب" بۆ شەڕێکی هەمیشەیی دژی ئێران لێکئەدەمەوە و ئەم بابەتە کە بۆچی "داناڵد ترەمپ" دەبێ  ئاگادار بێت لە جیاوازییەک کە لە نێوان ئامانجەکانیی  ئەو و ئەوان(تیمی ب) لە رۆژئاوای ئاسیا  دا هەیە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران  بەرلەمە گوتبووی تیمی "ب" بۆلتۆن(ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا)،"بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی،"بن سەلمان"پاشمیری رژیمی سەعوودی و "بن زائید" پاشمیری ئیمارات هەول ئەدەن ئەمریکا بەرەو تێکهەڵچوونی سەربازیی لەگەڵ ئێران ببەن.

زەریف لەمداییە لە وتوویژ لەگەڵ "ڕۆیتێرز" یش گوتبووی ترەمپ بە دروشمی کۆتایی دان بە شەرەکانی هەمیشەیی ئەمریکا هاتە سەر کار، بەڵام ئێستا گرووپێک بەدوای ئەم بابەتەن کە ئەو بەشداریی شەڕەکانی تازە بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سێ شەممەی ڕابردوو بۆ بەشداریی لەم کۆبوونەوە نێو دەوڵەتییە و هەروەها میدیایی ئەمریکایی لە وان " فاکس نیوز"و "سی .بی. ئێس" وتووێژی کردبوو.

سەرپەیڤ