زەریف : حکومەتی تڕەمپ ئەمریکای والێکردووە جێی متمانە نەبێ
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : پەیامی هەنگاوەکانی حکومەتی تڕەمپ ئەوەیە کە ئەمریکا جێی متمانە نیە .
موحەممەد جەواد زەریف لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی فەکس نیوز ، لە بارەی زەخت و گوشارە ئابووریەکانی ئەمریکا بوسەر ئێران گوتی : نیازی ئەمریکا ئەوەیە کە ئەوەندەی دەتوانێ گوشاری زیاتر بخاتە سەر گەلی ئێران ، تەنانەت لە لافاوەکەی ئەم بەینەدا ، ئەمریکا لە رێگەی یاساوڕێسای بانکیی خۆی ، رێگای گرت لە یارمەتی گەیاندنی هاوڵاتیانی ئێرانیی دەرەوە بە ئێران .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەرنامەی موشەکیی ئێران گوتی : بڕیارنامەی 2231 لەسەر بەرنامەی موشەکیی ئێران زۆر راشکاوانەیە ، ئێران دەبێ رێگا بگرێ لە سازکردنی ئەو موشەکانەی کە توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکیان هەیە ، موشەکێک کە ئێران دیزاینی کردووە ئامانجەکەی دانانی سەتەلایت لە بۆشایی گەردوندا بووە ، ئەم موشەکە بۆ هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی دیزاین نەکراوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وڵانی پرسیارێک لە بارەی بانگەشەی کوژرانی نزیک بە 600 لەشکەریی ئەمریکی لە عێراقیش گوتی : سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ، هەرگیز ئەمریکیەکانی نەکوشتووە .
زەریف ووتی : بوونی سپا بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستانە و لەم دواییانەدا لە عێراق ، ئاهەنگی یادکردنەوە بۆ 300 کەس لە کارمەندانی سپا بەڕێوەچوو کە لە تەنیشت عێراقیەکان لە دژی داعش شەڕیان دەکرد و شەهید بوون .