زەریف: ئێران و نیجر بواری زۆریان لەبەردەمدایە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەستێن و بواری زۆر هەیە بۆ پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندیی وهاوکاریی نێوان ئێران و نیجر و دەبێ حکومەت و پەرلەمانەکانی دوو وڵات لەوبارەوە هەوڵی زیاتر بدەن.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدار لەگەڵ "سوولی ئایدی" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نیجر لەتاران، بەئاماژە بەگرینگیی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقایی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئێراندا، وتی: بەستێن و بوارخۆشە بۆ هاوکاریی کەرتە تایبەتییەکانی ئێران و نیجر و ئەوان دەتوانن دەورێکی کاراتریان بێ لەپەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان.
"سوولی ئایدی" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نیجریش بەخستنەڕووی ڕاپۆرێک لەمەڕ سەردانی بۆ تاران، خەڵکی ئێرانی بە خەڵکانێکی شاد، خوێن گەرم و میوانپەرست ناوبرد.
ئایدی هەروەها لەوەی کە گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانیی ئێران و نیجر توانیویەتی لەمەڕ ئاڵووێری دوو قۆڵیی بەدالەیی، زانکۆیی، سیاسی و پەرلەمانی لەئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا هەنگاوگەلێک هەڵبگرێ، ڕەزامەندیی دەربڕی.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی نیجر کە سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ "عەلی لاریجانی" سەرۆک و "مەسعود پزشکیان" جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.