پیداگری ئاڵمانیا لەسەر دۆزینەوە ودانانی ڕێگایەکی یاسایی بۆ تیجارەت لەگەڵ ئێران
وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە خەریکی چالاکی بۆ دانان ودۆزینەوەی ڕێگایەکی یاساییە بۆ تیجارەت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ،" شتفان زایبرت " وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان ئەمڕۆ دوشەممە وتی : هاوڕێ لەگەڵ شەریکە ئوروپاییەکانی خۆی خەریکی ئەنجام دانی کردەوەگەلیکین هەتا بەپێی ئەوە تیجارەتی یاسایی لەگەڵ ئێران ئەنجام بدەین . سەرچاوە ئاگاکان لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵیان دا کە " مایک پمپئۆ " بە کۆرت کردنەوەی سەفەرەکەی بۆ ڕووسیا ، ئەمڕۆ بۆ وتووێژ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بارەی ئێران وسبەێنی سێشەممە لە سوچی لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی ڕووس دیدار دەکات. کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم وەزیرانە دوای وشداری دانی بەرجامیانەی ئێرانە. ئەنجومەنی بالای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران،حەوتەی ڕابردوو لە ساڵوگەڕی چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام لە بەیان نامەیەکدا ڕوو لە وڵاتانی ئەندامی بەرجام لە کەم کرانەوەی وادەو بەڵێنەکانی ئێران لە بەرجام هەواڵی دا وڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناوی سیانەت وپاسەوانی لە ئاسایش وبەرژەوەندی نەتەوەی ئێران لە هەشتی مای ٢٠١٩ برێک کاروکردەوەی خۆی لە ڕێککەوتنی بەرجام دەوەستێنێت. ئەمریکا ، هەشتی مای ٢٠١٨ لە کردەوەیەکی یەک لایەنە لە رێککەوتنی ناڤۆکی پێنج کۆیەک لەگەڵ ئێران چووە دەرێی وهەموو بایکۆتەکانی لەدژی ئێران گەڕاندەوە. وڵاتانی تری ئەندامی ئەم ڕێککەوتنە ، بە مەحکوم کردنی کردەوەی واشنتۆن ڕایانگەیاند کە بەم ڕێککەوتنە پێبەند دەمێننەوە.