وتووێژەکانی وەزیرانی دەرڤەی ئێران و هیندستان
وەزیری دەرڤەی ئێران و وەزیری دەرڤەی هیندستان سەبارەت بە پرس و بابەتی دڵخوازی دوولایەن، ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتووێژیان کرد.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) گەیشتە نیودێلهیی پێتەختی هیندستان لەگەڵ خاتوو "سوشما سواراج" Sushma Swaraj وەزیری دەروەی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
ڕاگەیاندنی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دایین ڕووداو وگۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لێکدانەوەی ڕەوتی هاوکارییەکان و هەروەها مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە تەوەرە سەرەکییەکانی باس و وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و هیندستان راگەیەنداروە.
یازدەهەمین کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی کاروباری کۆنسولیی ئێران و هیندستانیش ئەمڕۆ لە شاری نیودێلهی بەڕێوە دەچێ.
هاسان کردنەوەی دەرکرانی ڤیزە بەتایبەت بۆ بازرگانان و گەشتیارانی دوو وڵات و هەروەها چارەسەر کردنی کێشەی زیندانیانی ئێران و هیندستان لە باسە سەرەکییەکانی ئەو کۆمیسۆنە ڕاگەیەندراوە.
ئێران و هیندستان ساڵانە زیاتر لە ١٧ ملیار دۆلار مامەڵە و ئاڵ و وێری بازرگانیان هەیە.