ئەمیر عەبدو.ڵڵاهیان : ئوروپا دەبێ هەنگاوی بە کردەوەی خۆێ لە پێناو بەرجام دا هەڵبگرێت
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نوێنەتەوەیی دا وتی : ئوروپا دەبێ هەنگاوی بە کردەوەی خۆێ لە بەرجام هەڵبگرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەمە لە دیداری میکائیل کلوبرشتولد باڵوێزی ئاڵمان لە تاران وێڕای ئاماژە بە لاگری سیاسی وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی بەرجام وتیشی : دیپلوماسی ئوروپا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕەفتاری نادروستی ئەمریکا لە بەرجام ئاکامی نەبووە . ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای ڕەخنە گرتن لە جێ بە جێ نەکرانی سازوکاری تایبەتی دارایی ئوروپا و ئێران ئینستێکس وتی : جێ بەجێ نەگرانی ئینستکس بووەتە هۆِ پەرەسەندنی بێ متمانەیی خەڵک و دەوڵەتی ئێران بە ئوروپا . یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی ششورای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوییدا هەروەها وێڕا ی ئاماژە بە دەوری گرینگی ئێران لە ناوچە و هەروەها پێگەی ئاڵمان لە ئوروپا وتیشی : مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لاگری دەکات لە درێژەی وتووێژەکانی تاران و بەرلین بە ئامانجی هەڵگرتنی هەنگاوگەلی بەکردەوە . میکائیل کلوربرشتولد باڵوێزی ئاڵمان لە تارانیش وتی ئاڵمان بەردەوام لە بەرجام لاگری دەکات و بۆ مانەوەی درێغی لە هیچ کارێک ناکات . کلوربرشتولد هەوەها جەختی کرد لە سەر پەرەی هاوکاری ئێران و ئاڵمان لە بوارە جوراوجورەکاندا . مای 2018 هاوکات لە گەڵ چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام داهێنانی وەڕێ خستنی کاناڵێکی ماڵی تایبەت بە ئاسانکاری بۆ بازەرگانی کومپانیا بچووک و مام ناوەندیەکانی ئوروپایی لە گەڵ ئێران هاتە ئاراوە لەو کاتەوە ئوروپا هەموو جارێک تومار کرانی ئەو سازو کارەی بە بیانووگەلی جوراوجور وەدوا خستووە . ئوروپا 31ی ژانویەی 2019 سەرەنجام دوای چەن مانگ بە فەرمی وەڕێ خستنی کاناڵی تایبەت بە بازەرگانی لە گجەڵ ئێران ناسراو بە ئینستێکسی ڕاگەیاند ئەو کاناڵە ماڵیە هێشتا نەچووەتە واری جێ بە جێ کراونەوە .