چاوپێکەوتنی نێوان زەریف و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆ
محەممەد جەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی ژاپۆنی کردوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بەپێوەندی دوولایەنەو گرینگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان بەتایبەت بەرجام ، وتووێژی لەگەڵ کرد .
شینزوئابە، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەم چاوپێکەوتنەدا لەسەر ورەی وڵاتەی بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پێوەندی هەمیشەیی لەگەڵ ئێران پێداگری کرد و وتی: بەرجام دەستهاتی گرینگە کە دەبێ لەسەر پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە هەوڵ بدرێت.
شینزوئابە، هەروەها وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە توندتر بوونی ناکۆکییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەسەر دەور و جێگەوپلەی ئێران لە پاراستنی سەقام و ئاسایشی ناوچە، پێداگری کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ تارۆ کونو، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی بەرجام و هەوڵی یاسایی کۆاری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی بێ بەڵێنییەکان و یاساشکێنییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و کەمتەرخەمی ئەورووپییەکان لە جێ بەجێ کردنی بەرجام، وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگێشی هاوتای ژاپۆنیی خۆی سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە تۆکیۆ.