حوزه‌یران 10, 2019 06:34 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گەیشتە تاران

ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستتانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران .

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فارس ، ھایکۆ ماس سەرەتا لەگەڵ موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و لە پاشان لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پرسە جیاجیاکان لەوان دوایین رەوشی رێککەوتنی ناڤوکی و  ھەروەھا کاناڵی تایبەتی تیجارەتی ئوروپا لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئینستێکس راوێژ دەکات . 

ئوروپا ٣١ ی ژانیڤەری ٢٠١٩ سەرەنجام دوای چەندین مانگ ، بەفەرمی وەڕێخستنی کاناڵی تایبەتی تیجارەت لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئینستێکسی راگەیاند ، کەچی ئەم کاناڵە ھێشتا نەکەوتووەتە کار . 

مای ٢٠١٨ ھاوکات لە گەڵ  کشانەوەی ئەمریکا لە  بەرجام ، بیرۆکەی وەڕێخستنی کاناڵێکی دارایی بۆ ھاسانکاریی بازرگانی کردنی کۆمپانیا بچووک و مامنێونجیەکانی ئوروپایی لە گەڵ ئێران ھاتە ئاراوە . لەو کاتەوە ، ئوروپا ھەر جار تۆمارکردنی ئەم میکانیمزەی بە بیانووی جیاجیاوە دواخستووە .  

سەرپەیڤ