زەریف : تەنیا ڕێگای کەم کردنەوەی ئاڵوزی لە ناوچە، ڕاگرتنی شەڕی ئابووری ئەمریکا لەگەڵ ئێرانە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی شەڕی ئابووری ئەمریکا لەدژی ئێران پیداگری کرد: تەنیا ڕێگای کەم کرانی ئاڵوزی وکێشە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، ڕاگرتنی شەڕی ئابووریە.
" محەممەد جەواد زەریف" ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ " هایکو ماس " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە تاران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە شەڕی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێڕان بۆ جیهان زۆر مەترسیدارە وتی: نابێ چاوەڕوان بین کە سانێک کە شەڕی ئابووری لەدژی گەلی ئێران وەرێ خستووە ویا ڕێنوێنی دەکەن ، لە ئەمان دابن . زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هیچ وڵاتێک ناتوانێ لەدژی خەڵکی ئێران کردەوەیەک ئەنجام بدات مەگەر ئەوە کە وەڵامێکی بەبڕانە وەربگرێت وتی: ئێران هیچکات دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە ، بەڵام ئەگەر کەسێک لەگەڵ ئێران شەڕێک دەسپێبکات، ئەو کۆتایی پێ دەری ئەم شەڕە نابێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ١٥ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەسەلمێنێت کە ئێران وادەو بەلێنەکانی نێودەوڵەتی خۆی جێ بەجێ کردووە وپێبەندبووە وتی: ئێران ئەرکمەندە هەربەوڕادەیە کە پێبەند بووە بە وادەوبەڵێنەکانی نێودەوڵەتی لە مافی گەلەکەیشی بەرەڤانی بکات. زەریف بە ئاماژەدان بە جەنایه ت وتاوانەکانی ئەمریکا لە وان پشتیوانی لە سەدام دیکتاتوری لەناوبراوی عێراق، بە فەرمی ناسینی داگیر کرانی قودس وبەرزاییەکانی جولان ، پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستەکان وپشتیوانی لە بومبارانی کەسانی سیڤیلی یەمەنی ڕایگەیاند : ئێران حەوت هەزار ساڵە کە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا حوزوری هەیە بەڵام دیار نیە کە بۆچی ئەمریکا لەم ناوچەیە حوزوری هەیەو ئاڵوزی بەدی دێنێت. هایکو ماس یش لەم پرێس کۆنفرانسەدا بە راگەیاندنی ئەمەکە " کارتێکەری بەدەر لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لەسەر وڵاتانی ئەم ناوچەیە، دەبێتە هۆی بەدی هاتنی ناپاوەجیی " ڕایگەیاند : ئاڵوزی وکێشەی بەردەم ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زۆر مەترسیدارە. هایکوماس هەروەها بە پیداگری لەسەر پشتیوانی سێ وڵاتی ئوروپایی ئینگلیس ، ئاڵمانیا وفەرانسە لە بەرجام پیداگری کرد: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بووە هۆ کە بەرژەوەندی ئابووری پێشبینی کراو لە بەرجام کە لە مافەکانی ئێران بووە ، بەدی نەێت کەوایە ئوروپا هەوڵ ئەدات کە ئیمکانی تیجارەت وگەشەی ئابووری لە ئێران دابین بێت.