ئاب 05, 2019 19:36 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاڵمان لەگەڵ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا

وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیا جارێکی تر وتی: بەرلین بەشداری ناکات لە هاوپەیمانی دەریایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە کەنداوی فارس .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیا ئەمرۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە گیڕانەوە لە " ئانگیلا میرکیل" سەدرئەعزەم وهەموو ئەندامانی دەوڵەتی ئاڵمانیا لەمەڕ هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس ڕایگەیاند : میرکیل لە دۆخ وکاتی ئێستاکە دا، بەشداری کردن لە هاوپەیمانی ئەمریکایی لە گەرووی هۆرمۆز لەدژی ئێران بە پێویست وزەروری نازانی وهەموو ئەندامانی دەوڵەتیش هاوبیروڕای سەدرئەعزەمی ئاڵمانیان /. دەوڵەتی ئەمریکا پیشتر لە بەرلین داوای کردبوو هەتا پەیوەست بێت بە هاوپەیمانی بەناو " چاودێری کردنی هاتووچوو" کە بە بانگەشەی واشنتۆن بۆ دابین کردنی ئاسایشتی دەریاییە . ئەمریکا ، لە مانگەکانی ئەم دواییە بە مەبەستی تەشەنا پیدان بە زەخت وگوشاربەسەر ئێران ، بەشداری سەربازی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارسی پەرە پێداوە وبە هاوڕییەتی هاوپەیمانانێک وەکوو بەریتانیادەس ئەدات  بە کردەوەی دنە دەرانە . کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕەتکردنی تاوان دانە پاڵی واشنتۆن ولەندەن لە مەڕ بنپێکردنی ئازادی دەریانەوەردی لە کەنداوی فارس ، دوای ڕاگرتنی نەوت بەری بەریتانیایی بە هۆی بنپێکردنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی لە گەرووی هۆرمۆز ڕایگەیاند کە بەرپرسایەتی سەرەکی پاڕاستنی ئەم ناوچەیە لە ئەستۆی ئێران ووڵاتانی دراوسێیە وئیزن نادات کەسانی تر نائەمنی بەدی بێنن. 

سەرپەیڤ