بەعیدی نەژاد: دادگەی باڵای ئینگلیز، داوای ئەمریکا بۆ مەحکوم کرانی ئێرانی ڕەت کردەوە
باڵوێزی ئێران لە ئینگلیز وتی: دادگەی باڵای ئینگلیز، داوای پارێزەرانی ئەمریکی بۆ مەحکوم کردنی ئێران بەدانی لانیکەم٥١٢ملوێن دۆلار زیانبایی بە سەربازانی زیاندیتووی ئەمریکی لە پێگەی "خۆبەر"ی عەرەبستانی ، ڕەت کردەوە.
"حەمید بەعیدی نەژاد" باڵوێزی ئێران لە ئینگلیز رۆژی سێ شەممە لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەر نووسی: بەپێی راگەیاندنی دادگەی باڵای ئینگلیز پاش حەوت ساڵ، دەنگی دادگا ئەمریکییەکان دژ بە وڵاتانی دیکە، لە سیستەمی دادەوانیی ئینگلیز پێوشوێن ناگیرێ.
بەعیدی نەژاد وتی: دەنگی دادگەی باڵای ئینگلیز ڕێگرە لەبەردەم ئیمکانی هاتنەئارای سکاڵانامە نوێکانی پارێزەرانی ئەمریکی دژ بەئێران.
لە بیست وپێنجی ژۆئەنی١٩٩٦لەئەنجامی تەقینەوەی لۆریەکی بۆمبڕێژکراو لە پێگەی هێزە ئەمریکییەکان لەشاری خۆبەری عەرەبستان، ١٩ سەربازی ئەمریکی کوژران و نزیک بە٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بەقسەی باڵوێزی ئێران لە ئینگلیز، ئەو دەنگدانەی دادگە بە لەبەرچاوگرتنی بڕیاری ئەم دواییەی کەنادا بۆ فرۆشی مڵک و ماڵ و سامانی حکومەتی ئێران، گرینگییەکی زیاتر پەیدا دەکاو واپێشان ئەدا کە چلۆن ئەمریکاو کەنادا سەرەکیترین یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن.
حکومەتی کەنادا لەم دواییەدا بەبیانووی داکۆکی لە قوربانیانی بانگەشەبۆکراوی ترۆریزم لە سەرتاسەری جیهان، بەشێک لە سامان و موڵکی دەسبەسەرداگیراوی ئێران لەو وڵاتەی فرۆشت.